حوزه‌یران 25, 2021 06:49 Asia/Tehran
  • پوچەڵ کرانەوەی پیلانێکی گەورەی تیرۆریستی لە بەغدا

ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق باسی پوچەڵ کردنەوەی پیلانێکی گەورەی تیرۆریستیی کردووە لە بەغدای پێتەختی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی «مەوازین نیوز»، ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: یارمەتی دانی ئەم ڕێکخراوەیە لە ئۆپراسیۆنێکدا بووەتە ھۆی پوچەڵ کرانەوەی پیلانێکی تیرۆریستی لە پێتەختی عێراق.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە، بەشی ھەواڵگریی حەشدی شەعبی دوای پەیگەڕو بەدواداچوون بۆ سەرکردەیەکی باڵای بەرماوەکانی داعش کە لە نێوان بەغداو پارێزگای نەینەواو تورکیا لە ھاتوچۆدا بوو، توانی گروپێکی تیرۆریستیی ناس کات و لەنێوی بەرێت.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە، ئەم تیرۆریستە بە شوناسی ساختە ھاتوچۆی بەغدای دەکرد ھەتا کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدات.

سەرپەیڤ