حوزه‌یران 27, 2021 16:00 Asia/Tehran
  • بەرهەم ساڵح بۆ شا عەبدوڵڵا و سیسی: گرنگی بدرێت بە راکێشانی بۆری نەوت لەنێوان هەرسێ وڵات

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانی پێشوازیکردن لە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر ڕایگەیاند، پێویستە هێڵی گواستنەوەی نەوت لەنێوان ئوردن و میسر ڕابکێشرێت.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە هەریەکە لە شا عەبدوڵڵای دووەم، پادشای ئوردن و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر، گەیشتنە شاری بەغدا، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانی پێشوازیکردن لە سەرۆکی میسر ڕایگەیاند، سەردانەکە هەنگاوێکی گرنگ و گەورەیە بۆ پشتیوانیکردن لە عێراق و پتەوکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان.

سەرۆک کۆماری عێراق جەختیکردەوە لە "گرنگی بەهێزکردنی ھاریکاری بۆ ئاستێکی باڵاتر و سود وەرگرتن لە پەیوەندی جوگرافی لە پتەوکردنی ھەماھەنگی فراوانتر لە بوارەکانی ئابوری و بازرگانی و گەشەپێدان، هەروەها دامەزراندنی پڕۆژەکانی ژێرخانی ئابوری و گواستنەوەی وزە و راکێشانی بۆرییە نەوتییەکان".

هەر لە کۆبونەوەکەدا هاریکاری سێ قۆڵی هاوبەشی نێوان عێراق و ئوردن و میسر تاوتوێ کرا و جەختکرایەوە لەپێویستی بەهێزکردنی پەیوەندی ئابوری و بازرگانی لەرێگەی پشتوانیکردن لە وەبەرهێنان و دامەزراندنی شاری پیشەسازی هاوبەش و هاریکاری لە بوارەکانی وزە، بەجۆرێک ببێتەمایەیی خێر و خۆشی بۆ گەلانی هەرسێ وڵات، ھەروەھا هەنگاونان روەو خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی تەواوی ناوچەکە لەرێگەی بەهێزکردنی دەرفەتی خۆشگوزەرانی و گەشەپێدان ئابوری و هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا و روبەڕوبونەوەی قەیرانی گۆڕانی کەشوهەوا و پاراستنی ژینگە کە مەترسییەکی هاوبەشن و هەڕەشە لە هەموان دەکات.

سەرپەیڤ