خۆپیشاندان لە کەربەلادا بۆ سزادانی ھۆکارانی قەڵاچۆی ھەڵسوڕاوانی عێراقی
دەیان خۆپیشاندەری عێراقی لە پارێزگای کەربەلا ھاتنە سەر شەقامەکان و داوایان لە دەوڵەت کرد کە کۆتایی بێنێ بە پارێزراوبوونی ھۆکارانی قەڵاچۆی ھەڵسوڕاوانی ئەم وڵاتە لە سزادران.
بە پێی ڕاپۆرتی «ئەلحوڕڕە» خۆپیشاندەری عێراقی لە پارێزگای کەربەلا ئەمڕۆ چوارشەممە بە شەکاندنەوەی ئاڵاکانی عێراق و وێنەی ھەڵسوڕاوانی تیرۆر کراو لەوانە «ئیھاب ئەلوەزنی» ڕابەری بزوتنەوەی جەماوەریی پارێزگای کەربەلا دروشمگەلێکیان لە بارەی کۆتایی ھێنان بە پارێزراوبوونی ھۆکارانی قەڵاچۆی ھەڵسوڕاوان بەرز کردەوە.
کۆمەڵێک لە خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند کە لێژنەکانی بەدواداچوون سەرباری تێپەڕینی زیاتر لە دوو ساڵ لە کاتی تیرۆرکرانی «ئەلوەزن»یەوە ھێشتا دەرەنجامی ھەوڵەکانیان بڵاو نەکردووەتەوە.
خۆپیشاندەران لە پارێزگای کەربەلا داوایان لە دەوڵەت کرد کە ھۆکارانی کوشتنی ھەڵسوڕاوان دادگایی بکات و کۆتایی بێنێ بە دیاردەی چەکی بەرەڵڵا.
کۆمەڵێکی دیکە لە خۆپیشاندەران پەیامێکیان ئاراستەی «جنین پلاسخارت» نوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە عێراق کرد سەبارەت بە وردیاتی داپڵۆساندن و بەھەند نەگیرانیان لە لایەن دامەزراوە نێونەتەوەییەکان و داوایان لێکرد دەنگیان بگەیەنێتە لای کۆمەڵگای جیھانی.