ته‌مووز 01, 2021 13:12 Asia/Tehran
  • جەختی کەتائیبی حیزبوڵڵا لە سەر کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق

وتەبێژی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق جەختی کرد، ھێزەکانی ئەمریکی دەبێ دەستبەجێ عێراق چۆڵ کەن، ئەگینا وەڵامی ئەمجارە گەلێک قورستر دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلغەدیر، «موحەممەد موحیی» وتەبێژی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە بارەی سنووربەزاندنەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا، وتی: جەماوەری عێراق ئامادە بوونی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراقیان پێ قەبوڵ ناکرێت، چونکو بوونی ئەوانە بۆ خزمەت کردن بە عێراق و مەشق پێکردن نییە، بەڵکو گەڵاڵەیەکە لە ئاراستەی دەست ڕاگەیاندن بە ئامانجی دوژمنکارانەو پێشتر ئامادەکراوی ئیسرائیل.

موحیی وتیشی: پێشێلکارییەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە ھێزەکانی حەشدی شەعبی پێشتر بەرنامەی بۆ داڕێژرا بوو، ئەمریکا بەو ھەنگاوانەو مانەوەی لە عێراق دا بە نیازە زاڵ بوونی بەسەر دۆخی سیاسیی ئەم وڵاتە دەستەبەر کات.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممەی ئەم حەوتەیە، سەرچاوە ھەواڵییەکان باسی ھێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکەیەکی پشتیوانی و لۆجیستیکیی تیپی ١٤ی حەشدی شەعبییان کرد لە ناوچەی «بوکەمال» لە سنووری نێوان سووریاو عێراق.

سەرپەیڤ