ته‌مووز 01, 2021 22:07 Asia/Tehran
  • ھێرشی داعش بۆ سەر دەکەڵەکانی کارەبا لە باکووری سەلاحەددینی عێراق

سەرچاوەیەکی ئاسایشتیی عێراق ڕایگەیاند: ھێڵی گواستنەوەی کارەبای گیارە بۆ کەرکوک دوابەدوای ھێرشی تیرۆریستانی داعش لە جەغزی خۆی ترازا.

بە پێی ڕاپۆرتی فۆرات نیوز، سەرچاوەیەکی ئاسایشتیی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: دوابەدوای تەقینەوەیەکی تازە کە دەکەڵەکانی کارەبای لە ڕۆژئاوای ناحیەی «تەلول ئەلباج»ی سەربە شاری«شورەقات»ی لە باکووری سەلاحەددین کردە ئامانج،ھێڵی گواستنەوەی کارەبای گیارە بۆ کەرکوک لە جەغزی خۆی ترازا.

ئەم سەرچاوە ئاسایشتییەی عێراق ڕاشیگەیاند: ھۆکاری ئەم ڕووداوە دوای لێکدانەوە ڕادەگەیەندرێت.

بەرلەمەش ھێڵی گواستنەوەی کارەبای دیالە بۆ بەغدا لە جەغزی خۆی ترازا بوو. ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووش پیلانێکی تیرۆریستی بۆ تەقاندنەوەی تازەی دەکەڵەکانی کارەبای لە دیالە بە ھۆی ھێزەکانی ئاسایشتی عێراقەوە پوچەڵ کرایەوە.

 

سەرپەیڤ