ته‌مووز 02, 2021 12:42 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی «سەیید عەممار حەکیم» بۆ حوججەتولئیسلام «موحسینیی ئێژەیی»

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە پەیامێکدا دیاری کرانی حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «غوڵامحسەین موحسینیی ئێژەیی»ی وەک پێنجەمین سەرۆکس ھێزی دادی ئێران پیرۆزبایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی ھەینی لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی لە  حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «غوڵامحسەین موحسینیی ئێژەیی» ھیواداریی دەربڕی کە، سەردەمی سەرۆکایەتیی بەڕێزی بە سەر ھێزی دادی ئێران ھاوڕێی پەرەسەندنی پەیوەندی و بەھێزکرانی ھاوکارییەکانی دوولایەنەی نێوان ئێران و عێراق بێت لە بواری دادەڤانی دا.

لە پەیامەکەی ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق دا ڕوو لە سەرۆکی تازەی ھێزی دادی ئێران ھاتووە: بە سەرنجدانی ھزری داھێنەرانە و ورەی باڵاو ئەزمونی درێژماوەتان، لە شیاوەتی و دەستەڵاتی بەڕێزتان لە بەڕێوەبردنی ئەم پۆستە ھەستیارەدا دڵنیاین.

«عەممار حەکیم» ھیوداریی دەربڕی کە، سەردەمی سەرۆکایەتیی  حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «غوڵامحسەین موحسینیی ئێژەیی» ھاوڕێی پەرەسەندنی پەیوەندی و بەھێزکرانی ھاوکارییەکانی دوولایەنەی نێوان ئێران و عێراق بێت لە بواری دادەڤانی و لە ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی ھەردووک نەتەوەی دراوسێ و موسڵماندا.

«حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی» ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی ڕابردوو لە بڕیارێکدا حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «غوڵامحسەین موحسینیی ئێژەیی» وەکو سەرۆکی ھێزی دادی ئێران دیاری کرد.

سەرپەیڤ