ته‌مووز 02, 2021 22:43 Asia/Tehran
  • نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق: بوونی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق نایاساییە

نوێنەرێکی سەربە فراکسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عێراق جەختی کرد لە سەر کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئەلعەھد، «عەبباس زاملی» نوێنەری سەربە فراکسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە وتی : ھێزەکانی ئەمریکی پێملی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان نین و خۆیان لەگەڵ دەوڵەتی عێراق ڕێک ناخەن.

نوێنەری فراکسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عێراق پێشی داگرت: بوونی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق نایاساییە.

زاملی وتیشی: پەسەند کراوەی پەرلەمان لە بارەی پێویستیی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق بۆ دەوڵەت ئەرک ھێنە و پەرلەمان سوورە لە سەر ڕاپەڕێندرانی پەسەند کراوەکەی.

نوێنەرەکەی فراکسیۆنی بەدر جەختی لەوەش کردەوە کە، ڕەوشتی نێوخۆیی عێراق بە سەرنجدانی مانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق ڕووی ئەھوەنی بە خۆیەوە نابینێ و دەوڵەت دەبێ دەستبەجێ لە ئاراستەی کۆتایی ھێنان بە بوونی ھێزەکانی ئەمریکی ھەنگاو ھەڵگرێت.

 

سەرپەیڤ