ناوچەی سەوزی بەغدا کرایە ئامانجی موشەک
شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیعەک ڕایگەیاند: ناوچەی سەوری بەغدا شوێنی سەقامگرتنی باڵوێزخانەی ئەمریکا بە سێ موشەکی کاتیۆشا کراوەتە ئامانج.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە گێڕانەوە لەم شانە ئاسایشتییەی عێراق، ھێرشەکە کاتژمێر دووی شەوی چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە بە کاتی خۆجێیی ئەنجامی گرتووە.
بەیاننامەی شانە ئاسایشتییەکەی عێراق دەربڕی ئەوەشە کە، یەکەم موشەک لە نزیکی بنکەی دەزگای ئاسایشتیی نیشتیمانی عێراق کەوتووە. دووھەمین موشەک لە مەیدانی کۆبوونەوەکان و سەھەمین موشەکیش لە گەڕەکی «شێخ عومەر»ی داوە کە لە ئەنجام دا ترۆمبیلی یەکێک لە شارومەندانی تێک و پێک داوە.
ئەمە چەندەمین جارە لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوو کە ھێرش دەکرێتە سەر ناوەندەکانی سەربە ئەمریکا، ھەر لە ھێرشی سەر بنکەی «عەین ئەسەد»ەوە بگرە کە دوو جار لە ماوەی چوار ڕۆژی ئەم دواییە ھێرشی کرایە سەر، ھەتا باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کە لە ماوەی سێ شەوی ئەم دواییە دووجار کراوەتە ئامانج و سەربازگەکەی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی ھەولێر کە شەوی چوارشەممە ھێرشی کرایە سەرو ھەروەھا تەقینەوەی چەندین بۆمبا لە سەر ڕێگای کاروانە سەربازیەکانی ھاوپەیمانی ئەمریکی لە عێراق.