ته‌مووز 08, 2021 09:42 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرامبەربە ھێرشی سەر بنکەکانی ئەمریکا

وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتەگەلێکی تونددا بەرامبەر بە ھێرشی موشەکی و خۆفڕ بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق کاردانەوەی پیشان داو وتی: دوژمنان لەڕادەبەدەر پڕکێش بوونە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «یەحیا ڕەسوڵ» وتەبێژی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراێ وتی: جارێکی تر دوژمنانی عێراق پڕکێشیی خۆیانیان بەردەوام کردو بە ھێرش کردنە سەر فڕۆکەخانەی ھەولێرو عەین ئەسەدی سەربە وەزارەتی بەرەڤانیی عێراق و بەرلەوەش ھێرش کردنەسەر بنکەو نووسینگەکانی نوێنەرایەتیی دیپلۆماسی کە لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە داکۆکییان لێ دەکرێت،  ئاسایشت و سەروەریی وڵات و تەندروستیی شارومەندانیان کردە ئامانج.

سەرتیپ «یەحیا ڕەسوڵ» وتیشی: دیارە ئەمە پێشێلکردنی ئاشکرای ھەموو یاساوڕێساکان و دەست درێژی بۆ سەر جێ و شوێنی دەوڵەت و داب و نەریتە نێونەتەوەییەکانە.

وتەبێژی «کازمی» وتیشی: دەوڵەتی عێراق ھاوکات لەگەڵ ئیدانەکردنی ئەم ھێرشە تاوانکارانەیە جەخت لە پەیگەڕ کردن و بەدواداچوونی پێشێلکارانی یاساو دامەزراندنەوەی ئاسایشت لە ئاراستەی بەرپاکردنی ھەڵبژاردنێکی دادگەرانەو ڕێک و پێک دەکات.

سەرپەیڤ