ته‌مووز 13, 2021 07:19 Asia/Tehran
  • ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئیمام حسەین(ع)ی عێراق، ژمارەی قوربانییەکان ٦٠ کەسی تێپەڕاند

فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای «زیقاڕ»ی عێراق سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: ژمارەی قوربانییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی بەشی نەخۆشانی کۆرۆنایی نەخۆشخانەی ئیمام حسەین(ع) لە شاری ناسریەی ئەم پارێزگایە ٦٠ کەسی تێپەڕاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، کاربەدە ستانی عێراقی پێشتر ژمارەی قوربانییەکانی ئەم کارەساتەیان ٢٣ ڕاگەیاند بوو.

وەک باسی دەکرێت تەقینەوەی بتڵێکی ئۆکسیژن ھۆکاری ئەم ئاگرکەوتنەوەیە لە نێو ناوەندی ڕاگرتنی توشبووانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ئیمام حسەین(ع) بووە.

ھێندێک لە سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق وایان بڵاو کردووەتەوە کە، ٥ کەس لە کادێرە پزیشکییەکان، دوو پەرەستار، سێ ئافرەت و ئەندامێکی وەزارەتی نێوخۆی عێراق لە نێو قوربانییەکانی ئەو ئاگرکەوتنەوەیەدان.

«مستەفا کارمی» سەرۆک وەزریرانی عێراق بۆ ئاگدار یوونەوە لە دوایین ڕەوشتی نەخۆشخانەکە بەرەو شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقاڕ لە باشووری عێراق وەڕێ کەوتووە. کازمی لە شاری ناسریە دانیشتنێکی نائاسایی بۆ تاوتوێ کردن و ڕاگەییشتن بە ڕووداوەکە پێک ھێناوە.

ئەمەو «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش لە توییتێردا ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ سێ شەممە کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی بۆ لێکۆڵینەوە و تاوتوێ کردنی ڕەھەندەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیمام حسەین(ع) لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە بەڕێوە دەبات.

سەرپەیڤ