ته‌مووز 13, 2021 20:38 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی توندوتیژی «عەسائیبی ئەھلی حەق» لە دەوڵەتی مستەفا کازمی

سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی «عەسائیبی ئەھلی حەق» لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە کوژران و بریندار بوونی دەیان شارومەندانی عێراقی لە ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیمام حسەین(ع)ی زیقاڕ، لە کرداری لاوازی دەوڵەتی عێراق بە توندی ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «قەیس خەزعەلی» سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی «عەسائیبی ئەھلی حەق» ئەمڕۆ سێ شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ئاگرکەوتنەوە دڵتەزێنەکەی شەوی ڕابردووی نەخۆشخانەی ڕاھێنانی ئیمام حسەین(ع)ی پارێزگا زیقاڕو کوژران و بریندار بوونی دەیان شارومەندی عێراقی، لە دەوڵەتی ئێستای ئەم وڵاتە بە سەرۆکایەتیی «مستەفا کازمی» بە توندی ڕەخنەی گرت.

«خەزعەلی» بە لاقرتییەوە لە دەوڵەتی عێراق کە ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی بۆ پاراستنی گیان و ماڵی ئەمریکییەکان لە عێراق دەدات داوای کرد کە بەشێک لەو ھەوڵ و بایەخدانەشی بۆ پاراستنی گیانی شارومەندانی عێراقی تەرخان بکات.

شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە مەکۆی کەرەنتینی نەخۆشانی کۆرۆنایی لە بینای سەرەکیی نەخۆشخانەی فێرکاریی «ئیمام حسەین(ع)»ی ناوەڕاستی شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای «زیقاڕ» ھەتا ئێستا زیاتر لە ٩٠ کەس کوژراون و نزیکەی ١٠٠ کەسیش بریندار بوونە. 

ھەواڵدەریی عێراق ڕایگەیاندووە کە دادگەی ناسریە بڕیاری گرتنی بۆ ١٣ تۆمەتباری ئەم ئاگرکەوتنەوەیە دەرکردووە کە ناوی «سەددام تەویل» بەڕێوەبەری تەندروستیی ئەم پارێزگایەش لە نێویاندا بەدی دەکرێت.

سەرپەیڤ