ته‌مووز 14, 2021 10:51 Asia/Tehran
  • ژمارەی قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ناسریەی عێراق گەییشتە ١٢٤ کەس

سەرچاوە عێراقییەکان باسی ھەڵکشانی ژمارەی قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی تایبەتی کۆرۆنای شاری ناسریە لە باشووری ئەم وڵاتە بۆ ١٢٤ کەسیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلمەعلومە،ناوەندی بەرە ڤانیی مەدەنیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: ژمارەی  کوژراوانی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی «ئیمام حسەین(ع)»ی شاری ناسریە خەریکی ھەڵکشانەو زیاتر لە دەیان کەسیش لەم ڕووداوەدا ریندار بوونە.

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم ناوەندە لەوانەیە ھێشتا کەسانێکی دیکەش لەژێر بینا خاپور بووەکەی ئەو نەخۆشخانەیە مابنەوە.

دوابەدوای ئەم ڕووداوە بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگای زیقاڕ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی «ئەلحسەین(ع)» و سەرۆکی ڕێکخراوەی ئاگرکوژێنەوەی ئەم پارێزگایە دەستبەسەر کران.

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیران و فەرماندەری گشتیی ھێزەچەکدارەکانی عێراقیش شەوی ڕابردوو لەم پەیوەندییەدا دانیشتنێکی نائاسایی بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە وەزیران و بەرپرسان و فەرماندەرانی ئاسایشتیی  ئەم وڵاتە بەڕێوە برد.

ئاگرکەوتنەوە لە بینای سەرەکیی نەخۆشخانەی فێرکاریی «ئیمام حسەین(ع)»ی شاری ناسریەی ڕۆژی دووشەممە ڕووی دا، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لە بارەی ھۆکاری ئەم ڕووداوە دەربڕی بڵاچە لێدانی کارەباو لە ئەنجام دا ئاگرکەوتنەوە لەو شوێنەیە، بەڵام بەرپرسێکی ئاسایشتی بە میدیا عێراقییەکانی وتووە بە پێی دەرەنجامە سەرەتاییەکانی ئەو لێکۆڵینەوانە ڕوودانی ئەم کارەساتە لە بەر بڵاچە لێدانی کارەبا نەبووە، بەڵکو ئەو بڵاچە لێدانە بووەتە ھۆی پەرەسەندنی زیاتری ئاگر کەوتنەوەکە.

سەرپەیڤ