ته‌مووز 15, 2021 06:36 Asia/Tehran
  • وەزیری ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق دبدارو وتووێژی کرد

«سەیید مەحمود عەلەوی» وەزیری ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ڕابردوو چاوی کەوت بە «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق و وتووێژی لەگەڵدا کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق شەوی ڕابردوو لە کۆشکی «سەلام»ی بەغدا پێشوازیی لە «سەیید مەحمود عەلەوی» وەزیری ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردو سەبارەت بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان پێکەوە وتووێژیان کرد.

ھەردووک لا بە چڕوپڕی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک وڵاتی دراوسێ و گرینگایەتییەکەی بۆ ھەردووک نەتەوەی دۆست و برا بیروڕایان گۆڕییەوە.

«بەرھەم ساڵح» و «سەیید مەحمود عەلەوی» ھەروەھا لە سەر پێویستیی ھێزمەند کرانی پەیوەندیی نێوان ئێران و عێراق لە ھەموو بوارەکاندا پێیان داگرت.

وەزیری ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەر لە دیدارەکەدا بە نوێنەرایەتی لە لایەن دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی «ئیمام حسەین(ع)»ی لە زیقاڕدا لە «بەرھەم ساڵج»و گەلی عێراق سەرەخۆشیی کرد.

«سەیید مەحمود عەلەوی» ھەروەھا لە سەر گرینگایەتیی پەیوەندیی قوڵی نێوان ھەردووک وڵات و نەتەوە، داکۆکیی ئێران لە سەقام و ئاسایشت لە عێراق، ھێزمەند کرانی ھاوکاری، ڕێکخستن و ھاواھەنگی لەمەڕ بەرنگار بوونەوەی تیرۆریزم و توندئاژۆیی و دامەزراندنی ئاشتی لە ناوچەکە پێی داگرت.

«بەرھەم ساڵح»یش لەم دیدارەدا باسی قوڵایی پەیوەندییە مێژووییەکانی عێراق لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و پێویستیی بەرڵاوکردنی ئاسۆی ھاوکارییە دوو قۆڵییەکان لە ھەموو بوارەکانی کردو وتیشی: عێراقی ھێزمەند، ھێمن، پاوەجێ، خاوەنی دەستەڵات و پەیوەندییەکی ھاوسەنگ لەگەڵ جیھانی عەرەبی و ئیسلامیی خۆی، ناوەندو نوێنەرێکی نەگۆڕو دەبێت بۆ یەکخستنی بەرژەوەندیە ھاوبەشەکان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەو ھەروەھا بەھێز کردنی ئاشتی و ئاسایشتی ناوچەیی. 

بەڕێزی لە بەر ھەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەڕ داکۆکی و پشتیوانی کردن لە عێراق بە تایبەت لە شەڕی دژی تیرۆریزم و بەرنگار بوونەوەی تیرۆریستانی داعش ڕێزی گرت.

وەزیری ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی چوارشەممە گەییشتە بەغداو دەستیەجێ سەرەتا سەردانی شوێنی شەھیدبوونی سەرداری شەھید «قاسم سولەیمانی»و شەھید «ئەبو مەھدی موھەندیس»ی کرد.

سەرپەیڤ