ته‌مووز 15, 2021 06:43 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران لەگەڵ ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق

«سەیید مەحمود عەلەوی» وەزیری ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی پێنج شەممە لە بەغدا لەگەڵ «سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ھەردووک لا لەم دیدارەدا سەبارەت بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکەو پخیوەندیی عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران باس و وتووێژیان کرد.

«سەیید عەممار حەکیم» لە دیدارەکەدا لە سەر گرینگایەتیی ڕاپەڕێندرانی ڕێککەوتنە دوو قۆڵییەکان لە ھەموو بوارەکاندا لە ئاراستەی دابین کرانی بەرژەوەندییەکانی دوو وڵات پێی داگرت.

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ھەروەھا خەباتی دژی ھزری توندئاژۆیی و ھەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەی ھزری و ڕۆشنبیری بۆ بەرنگار بوونەوەی بە پێویست زانی و ھەمووانی بۆ بەردەوام کردنی وتووێژکان  لە ئاستی جیھانی ئیسلام و نزیک کردنەوەی ڕوانگەکان بۆ پاراستنی گەلان لە ھزری بیانی بانگێشتن کرد.

وەزیری ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەزوەھا شەوی ڕابردوو لە بەغدا لەگەڵ «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق دیدارووتووێژی کرد.

«سەیید مەحمود عەلەوی» وەزیری ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی چوارشەممە گەییشتە بەغداو دەستبەجێ سەرەتا سەردانی شوێنی شەھیدبوونی سەرداری شەھید «قاسم سولەیمانی»و شەھید «ئەبو مەھدی موھەندیس»ی کرد.

سەرپەیڤ