ته‌مووز 15, 2021 14:59 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی عێراق بە بێ خۆپاڵاوتنی سەرۆک وەزیرەکانی پێشوو

سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاند: بۆ یەکەمجار لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق ناوی ئەو پاڵێوراوانەی کە پێشتر لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیراندا بوونە بەدی ناکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم، بەشداری نەکردنی پێنج سەرۆک وەزیرانەکەی پێشووی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ بەم لاوەو ھەروەھا «مستەفا کازمی» وەکو شەشەمین سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پێڕستی ھەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە بابەتێکی دەگمەنە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە،ھەڵبەت دیارە خۆنەپاڵاوتنی سەرۆک وەزیرەکانی پێشوو لەوانە «ئەیاد عەلاوی»،«ئیبراھیم جەعفەری»،«نوری مالیکی»،«حەیدەر عەبادی»، «عادڵ عەبدولمەھدی» و «مستەفا کازمی» بە واتای وازھێنانیان لە گۆڕەپانی سیاسی نییە.

کۆمەڵێک لە سەرۆک وەزیرەکانی پێشوو لە ھەڵبژاردنەکاندا بەشداری دەکەن، بەڵام نەک بە شێوەی تاکەکەسی، بەڵکو لە ڕێگای فراکسیۆنەکانیانەوە.

بە وتەی سەرچاوە عێراقییەکان، «مستەفا کازمی» بەتەما بوو لە ڕێگای «پارتی ئەلمەرحەلە» کە لەم دواییەدا دایمەزراندووە بێتە مەیدانی ھەڵبژاردنەوە، بەڵام بە پێی ئەو مەرجانەی کە بەرلە بە ئەستۆگرتنی پۆستەکەی بۆی دیاری کرا، وازی لەم کارە ھێنا.

بانگەوازی ھەڵبژاردنی پاڵێوراوان و ھاوپەیمانە سیاسییەکان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی پێشوەختە کە سێ مانگ دەخایەنێت لە ڕۆژی شەممەوە دەستی پێکراوە.

ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بڕیارە دەھەمی ئۆکتۆبەری ئەمساڵە زایینییە بەڕێوە بچێت. 

سەرپەیڤ