ته‌مووز 15, 2021 16:48 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق و رێکخەری کۆشکی سپی باس لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکەن

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی بەسەرۆکایەتی «برێت مه‌کگۆرگ»، رێکخەری کۆشکی سپی بۆ دۆسیەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا کۆبووەوە و باسیان لەدەستپێکردنەوەی گفتوگۆی ستراتیژی ئەمریکا-عێراق، وەبەرهێنان، پاراستنی سەروەریی عێراق و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە،نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند:  ئەمڕۆ پێنجشەممە مستەفا کازمی لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی بەسەرۆکایەتی برێت مه‌کگۆرگ، رێکخەری کۆشکی سپی بۆ دۆسیەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا کۆبووەوەو لەکۆبوونەوەکەدا پرسی هەماهەنگی لەسەرجەم بوارەکان، دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی ستراتیژی ئەمریکا-عێراق و ھەڵدرانەوەی لاپەڕەیەکی نوێی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەردو وڵات تاوتوێ کرا.

وەک باسیشی دەکرێت، ھەرلەکۆبوونەوەکەدا فراوانکردنی پەیوەندییە ئابوری، کلتوری و بازرگانییەکانی نێوان دوو وڵات لێک دراوەتەوەوهەروەها بۆ دۆخی ناوچەکەش جەخت لەزمانی گفتوگۆ کراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە وەھا دیدارێکی ھاوچەشنیش لە نێوان «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق و «برێت مه‌کگۆرگ» و شاندەکەی ھاوڕێی بەڕێوەبراو ھەردووک لا لە بارەی پرسە جێس سەرنجەکانی دوو وڵاتی عێراق و ئەمریکا بیروڕایان گۆڕییەوە.

سەرپەیڤ