ته‌مووز 15, 2021 21:15 Asia/Tehran
  • کشانەوەی «موقتەدا سەدر» لە بەشداری کردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

«موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدرو لایەنگری فراکسیۆنی «سائیرون» لە پەرلەمانی عێراق بە فەرمی کشانەوەی خۆی لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موقتەدا سەدر» ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێکی تەلەفیزیۆنی دا ڕایگەیاند: لە بەر بوونی گەندەڵی لە داڕشتی سیاسیی عێراق لە بەر ھۆکارە نێوخۆیی و دەرەوەییەکان، بۆخۆی واز لە بەشداری کردنی ھەڵبژاردن دێنێ، بەڵام هیواداریشە خەڵکی باش و چاکسازی خواز لەهەڵبژاردنەکەدا سەرکەوتن بەدەست بهێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، رەوتەکەیان هیچ کاتێک بەشێک نیە لەوانەی دەستیانگرتوە بەسەر سەروەت و سامانی وڵاتداو عێراقیان بۆ دەسەڵات و بەرژەوەندییەکانیان دەوێت، بەڵکو لای رەوتی سەدر خۆشەویستی و خزمەتکردنی نیشتیمانی لەهەمو کورسی و هەڵبژاردنێک گرنگترە.

ڕابەری ڕەوتی سەدر داوای لە جەماوەری عێراقیش کرد کە لەیارمەتیدانی گەندەڵکاران ، شوێنکەوتووان و لایەنگرانی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی خۆیان ببوێرن و وڵاتیان پێ نەفرۆشن بۆ ئەوەی عێراق نەبێتە قوربانیی سیاسەتە مێوخۆیی و ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان.ا

ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بڕیارە ١٠ ئۆکتۆبەری داھاتوو بەڕێوە جێت.ا 

سەرپەیڤ