کازمی: بەرپاکرانی ھەڵبژاردن ئەرکێکی مێژووییە بۆ پاراستنی عێراق
سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی بە ئەرکێکی مێژوویی زانی لە ئاراستەی پشتیوانی و بەرەڤانی کردن لە عێراق.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعێراقییە، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە جەختی کرد: وڵات پێویستی بە یەکگرتوویی و ھاوپشتیی گەل و ئەو ھێزە سیاسییانەیە کە بە ململانێیەکی شەریفانە بەشداریی ھەڵبژاردن دەکەن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: ڕەوتی سەدر بەشێکی ھەرەگرینگی کۆمەڵگای عێراقەو بەشداری نەکردنی ڕەوتی سەدر لە ھەڵبژاردن دا ڕێی تێ ناچێ.
«موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاندووە، لە ھەڵبژاردنی پەرلەماندا بەشداری ناکات و ئەوەش کە لە دەوڵەتی ئێستادا یان لە دەوڵەتی داھاتوو بانگەشەی پێوەبەسترانی بە ڕەوتەکەیانەوە بکات، لێی بەدوورن و جێگای قەبووڵ نییە.
لەپاش ئەو ھەڵوێستەی «موقەتەدا سەدر»، «حەسەن کەعبی» جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش وێڕای ئاماژە کردن بە پەیڕەوی کردنی لە «موقتەدا سەدر» ڕایگەیاند: لە خۆپاڵاوتنی بۆ ھیەڵبژاردنەکانی بەردەم دەکشێتەوە.
لە ئێستادا ئەندامانی دیکەی «سائیرون»یش یەک بە یەک خەریکن لە بەڵئداری کردنیان لە ھەڵبژاردن دەکشێنەوە.