ته‌مووز 23, 2021 11:28 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق: ڕێککەوتنی بەغدا_پەکین لە مانگێک لەمەوبەرەوە چووەتە واری جێبەجێ کردنەوە

ڕاوێژکاری دراڤیی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ڕێککەوتنی ھاوکاریی چین و عێراق لە مانگێک لەمەوبەرەوە چووەتە واری جێبەجێ کردنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق «واع»، «مەزھەر موحەممەد ساڵح» ڕاوێژکاری دراڤیی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد کە چین بەکارھێنی لەسەدا ٤٤ی ناردەی نەوتی عێراقە.

«مەزھەر موحەممەد ساڵح» وتیشی: چین یەکەم بازاڕە بۆ ناردەی نەوتی عێراق و بە تەنیایی نزیکەی ٨٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە عێراقەوە ڕەوانەی ئەم وڵاتە دەکرێت.

ئەم بەرپرسەی عێراق وتیشی: بەشێکی کەمی ئەم ناردەمەنیە خەرجی گرێبەستی خزمەت گەیاندن لە بواری نەوتیی کۆمپانیا چینییەکانی چالاک لە عێراق دەکرێت.

ڕێککەوتنی چین و عێراق بیست ساڵەیەو سەرچاوەی دابین کردنی خەرجەکەشی بەشێک لە نەوتی عێراقە کە ڕەوانەی چین دەکرێت.

دەوڵەتی پێشووی عێراق بە سەرۆکایەتیی «عادڵ عەبدولمەھدی» لە سەردانەکەی ساڵی ٢٠١٩ی بۆ چین ڕێککەوتن لەگەڵ ئەو وڵاتەی واژۆ کردبوو. 

سەرپەیڤ