ته‌مووز 24, 2021 23:05 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق ده‌ستگیر کردنی ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ناوچه‌ی سه‌دری راگه‌یاند

مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مرۆ شه‌ممه‌، ده‌ستگیرکردنی تۆڕێکی تیرۆرستی راگه‌یاند و ئاشکرای کرد، ئه‌و تۆڕه‌ ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌که‌ی بازاڕی وه‌حیلاتی ناوچه‌ی سه‌در بوون.

مسته‌فا کازمی له‌ تویتێکدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی: "فرمێسک و ژانه‌ دڵی خێزانی شه‌هیدانی شارۆچکه‌ی سه‌در رێنیشانده‌رمان بوون بۆ ده‌ستگیر کردنی ئه‌و تۆڕه‌ تیرۆریستییه‌ ترسنۆکانه‌ی که‌ پلانداڕێژه‌ر و جێبه‌جێکه‌ری هێرشه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی بازاڕی وه‌حیلات بوون.

مسته‌فا کازمی به‌بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و تۆڕه‌ تیرۆرستیه‌ ئاشکرا بکات راشیگه‌یاندوه‌، سه‌رجه‌میان ڕووبه‌ڕووی دادگا و گه‌ل ده‌کرێنه‌وه‌ و ده‌بنه‌ په‌ند بۆ هه‌موو ده‌ستدرێژیکه‌رێکی تاوانبار.

شه‌وی 19ی ئه‌م مانگه‌، له ‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یێک له‌ ناوچه‌ی سه‌دری به‌غدا 30 که‌س کوژراون و زیاتر له‌ 50  که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.

سەرپەیڤ