ته‌مووز 27, 2021 13:02 Asia/Tehran
  • بایدێن:فەرمانگریی جەنگاوەرانەی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق ھەتا کۆتایی ئەمساڵە زایینییە کۆتایی پێ دێت

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە دیدار لەگەڵ «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆشکی سپی باسی کۆتایی ھاتنی فەرمانگریی جەنگاوەرانەی لەشکریانی ئەمریکیی سەقامگرتووی عێراقی کرد ھەتا کۆتایی ئەمساڵە زایینییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دیدارەکەدا بە دەربڕینی ئەمەی کە فەرمانگریی جەنگاوەرانەی لەشکریانی ئەمریکیی سەقامگرتووی عێراقی کرد ھەتا کۆتایی ئەمساڵە زایینییە کۆتایی پێ دێت، بانگەشەی کرد کە ڕۆڵی ئەمریکا لە عێراق لەمەبەدوا بەس لە پەیوەندی لەگەڵ ڕاھێنانی ھێزەکانی عێراق و بەرنگار بوونەوەی داعش دەبێت.

«بایدێن» ھەڵبەت لەم دیدارەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ھیچ ئاماژەیەکی نەکردە کشانەوەی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی لە عێراق.

سەرکردەکانی ئەمریکاو عێراق دوای وتووێژەکەیان لە کۆشکی سپیش لە بەیاننامەیەکی ھاوبەش دا ڕایانگەیاند کە، لە بەرواری ٣١ی دیسامبەری ٢٠٢١، ئیدی ھیچ لەشکرییەکی ئەمریکی وەک جەنگاوەر لە عێراق دا نامێنێتەوە.

«جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھاوکات بانگەشەی ئەوەشی کرد کە ڕۆڵی ئەمریکا بە ڕاھێنانی ھێزەکانی عێراق بەرتەسک دەبێتەوە کە پێشتر وتەبێژی بزوتنەوەی «سادیقوون» ڕاھێنان و ڕاوێژی سەربازی لە لایەن ئەمریکای وەک دوو درۆی گەورەی واشێنگتۆن لێک دابووەوە.

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاتێکدا شەوی دووشەممە بۆ دووھەمین جار سەردانی واشێنگتۆنی کرد کە پەسەند کراوەی پەرلەمانی عێراق لەمەڕ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق ھێشتا نەچووەتە واری جێبەجێ کردنەوە.

سەرپەیڤ