ڕابەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا دەستخۆشیی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد
«موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق لە ئەنجامی ڕێککەوتنەەکەی نێوان «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکاو «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: دەستخۆشیی لە هه‌مووان ده‌که‌م که هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی ئه‌م رێکهوتنهیان دا، به‌تایبه‌ت برای ئازیزم «مسته‌فا کازمی».
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «موقته‌دا» سه‌در رابه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێکی له‌باره‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مریکا له عێراق بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند: لە ئێستادا ئیدی کاری سه‌ربازی و به‌رخۆدانی نیشتمانی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک راده‌گیردرێت.
«موقته‌دا سه‌در» لەو پەیامەی دا کە بە شێوەی توییت لە ھەژمارە تایبەتییەکەی دا بڵاو بووەتەوە ، سوپاسی هێزه‌کانی به‌رخۆدانی نیشتمانیی عێراقی کردووه و رایگه‌یاندووه: داگیرکه‌ران ئاشکرایان کردووه که ده‌ست به‌کشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانیان ده‌که‌ن و ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانین که کشانه‌وه‌که‌یان ببه‌نه‌سه‌ر و جێبه‌جێی بکه‌ن.
سەرۆکی ڕەوتی سەدر جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، دەستخۆشی لە هه‌مووان ده‌که‌م که هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی ئه‌م رێکهوتنهیان دا، به‌تایبه‌ت برای ئازیزم «مسته‌فا کازمی».
«موقته‌دا سه‌در» تیشکی خستووەتە سەر ئەوەش کە، ئێمه له ڕابردودا چه‌ند مه‌رجێکمان دیاریی کردووه،کە لە ئێستادا جێبه‌جێ کراون ، ھەربۆیه کاری سه‌ربازی و به‌رخۆدانیش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک راده‌گیرێت، پشتیوانیش له هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق له سوپا و پۆلیس ده‌که‌ین، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایشت و پەرە پێ دانی لە تەواوی خاکی عێراق و دورخستنه‌وه‌ی تارمایی تیرۆر و توندوتیژی و ده‌ستدرێژکاران.
جێگای ئاماژەیە لە ئەنجامی ڕێککەوتنەکەی شەوی سێ شەممەی نێوان «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیار وایە لەشکریانی ئەمریکی ھەتا ٣١ی دیسامبەر لە عێراق بکشێنەوە.