ته‌مووز 29, 2021 11:28 Asia/Tehran
  • داخرانی دامەزراوە دەوڵەتییەکان لە ڕۆژھەڵاتی عێراق لە لایەن ناڕازییانەوە

کۆمەڵێک لە سکاڵامەندانی عێراقی بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە نوقسانیی خزمەتگوزاری، سێ دامەزراوەی دەوڵەتیی پارێزگای دیالە لە ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتەیان داخست.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممە، ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران «ئیسنا»، دەیان کەس لە دانیشتووانی شارستانی «خانەقین» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای دیالە، بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە کەرتی خزمەتگوزاری، لە بەر دەم فەرمانگەکانی کارەبا، ئاوو شارەوانیی ئەم شارستانە دەستیان دایە خۆپیشاندان و بە سووتاندنی تەگەری ترۆمبیل لە بەردەم ئەم بینایانە، بوونە ھۆی داخرانیان.

خۆپیشاندەران داوایان لە بەر پرسانی ئەم سێ دامەزراوە خزمەتگوزارییە کردووە کە لە بەر لێ نەھاتوویی لە خزمەت کردنی خەڵک سەرباری ھەبوونی ئەو ھەموو مسۆگەراتە تەکنیکی و لۆجستیکییە، لە پۆستەکانیان بکشێنەوە.

ھێندێک لە ناوچەو گەڕەکەکانی شارستانی خانەقین بەرەوڕووی کەمایەسیی ئاون کە ئەمەش بووەتە ھۆی ئەوەی کە بۆ دابین کردنی ئاو پارەیەکی زۆر ببژێرن.

ھەروەھا زۆربەی پارێزگاکانی عێراق ناڕەزامەندیی پرژوبڵاو دژی نەبوونی خزمەتگوزاری لەوانە پچڕانی کارەبا سەرباری بەرز بوونی پلەی گەرما بە خۆیانەوە دەبینن. 

سەرپەیڤ