ته‌مووز 29, 2021 11:56 Asia/Tehran
  • کۆمەیساریای ھەڵبژاردنەکانی عێراق: ھیچ پاڵێوراوێک داخوازیی فەرمیی بۆ کشانەوە ئاراستە نەکردووە

وتەبێژی کۆمەیساریای باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە، ھیچ پاڵێوراوێک داخوازیی فەرمیی بۆ کشانەوە ئاراستە نەکردووە.

«جمانە ئەلغەلای» وتەبێژی کۆمەیساریای باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ بنکەی ھەواڵیی کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم وتی: کۆمەیساریا داخوازیی پاڵێوراوەتیی ٣٢٤٩ پاڵێوراوی پەسەند کردووە و لە ھیچکامبشیان داخوازیی فەرمیانەی لە بارەی کشانەوە پێ نەگەییشتووە.

«جمانە ئەلغەلای» ھاوکات وتیشی: کاتی وەرگرتنی نامەی کشانەوە بەرواری بیستەمی مانگی ژوئەن بووە کە کۆتایی پێ ھاتووە.

جێگای ئاماژەیە کە لەم ماوەیەدا  ھاوپەیمانی نیشتیمانی بە سەرۆکایەتیی «ئەیاد عەلاوی» و پارتی «بەرەی حیواری وەتەنی» بە سەرۆکایەتیی «ساڵح موتلەگ» ڕایانگەیاند کە بەشداریی ھەڵبژاردنی پەرلەمان ناکەن.

بەرلەمە کۆمەڵێکی تر لە کۆتلەو کەسایەتییە سیاسیەکانی عێراق لەوانە موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدرو لێژنەی پارتی شیوعیی عێراقیش ڕایانگەیاند بوو کە لە بەشداری کردنی ھەڵبژاردنی عێراق دەکشێنەوە.

ھەڵبژاردنی عێراق بڕیار وایە لە دەھەمی ئۆکتۆبەر دوای دوو خول دواکەوتن بەرپا بکرێت دوای ئەوە دەوڵەتی تازە کاری خۆی دەست پێ دەکات.

سەرپەیڤ