ته‌مووز 29, 2021 16:48 Asia/Tehran
  • ئەندامێکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی: بەرپا کرانی ھەڵبژاردنی عێراق لە کاتی دیاری کراودا خواستی خەڵک و مەرجەعییەتە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق پێی داگرت: بەرپا کرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە کاتی دیاری کراودا خواستی خەڵک و مەرجەعییەتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی سومریەنیوز:«فادی شەمەری»  ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھێندێک ھەوڵدان بۆ پەک خستنی کاتی بەرپا کرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی لەم وڵاتە وتی: لە ھەل و مەرجی ئێستادا پەک خستنی ھەڵبژاردن دروست نییەو خواستی ئێمە بەرپا کرانی ھەڵبژاردن لە کاتی دیاری کراودایە.

شەوی ڕابردووش «زوحا قەسیر» نوێنەری ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق لە لێدوانێکدا لە بارەی ھەرچەشنە پەک خستنێکی دووبارەی کاتی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لەم وڵاتەدا وشداریی داو وتی: پەک خرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان شوێنھاتی نالەباری لێ دەکەوێتەوە.

پێشتر دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاند بوو، ھەڵبژاردنی پەرلەمان لە شەشەمی ژوئەن بەڕێوە دەچێت، کەچی کاربەڕدەستانی عێراقی ئەو وادە دیاریکراوەیان وەدوا خست و ڕۆژی دەھەمی ئۆکتۆبەریان بۆ ھەڵبژاردن دیاری کرد.

سەرپەیڤ