ته‌مووز 29, 2021 21:40 Asia/Tehran
  • داکەوتنی کۆپتەرێک لە باکووری عێراق

تاقمی میدیایی «ئەلئیعلامو لئەمنی» باسی داکەوتنی کۆپتەرێکی سەربازیی عێراقی کردووە لە باکووری ئەم وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق «واع»،تاقمی میدیایی «ئەلئیعلامو لئەمنی» سەربە سوپای عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند: ئەم کۆپتەرەی «می-١٧» لە نزیکی ناوچەی «ئامرلی» سەربە شاری «توزخورماتو» لە پارێزگای سەلاحەددین لە باکووری پارێزگای «بەغدا» داکەوتووە و تەواوی سەرنشینەکانیشی گیانیان لە دەست داوە.

سەرکردایەتیی ھاوبەشی سوپای عێراق لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە پێنج کەس لە ڕۆڵەئازاکانی ئەم وڵاتە سەرهەنگی فڕۆکەوان «ئوسامە تاریق عەخبد عوبەید»، سەرگوردی فڕۆکەوان «عەلی فازڵ غەزبان»، گروبان «لوئی حاتەم فەرحان»، گروبان «ئسیرر فائیز ئیبراهیم» و گروبان «وەسام عەلی سەفیح» که هەر ھەموویان ستافی کۆپتەرەکە بوون شەھید بوونە.

دوابەدوای ئەم کارەساتە ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەک دا شەھید بوونی ئەم پێنج لەشکرییەی عێراقی سەرەخۆشی کرد.

ھێشتا لە بارەی وردیاتی زیاتری ئەم ڕووداوە ھیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبووەتەوە.

سەرپەیڤ