کەتائیبی حیزبوڵڵا: ئەمریکا بە شکست پێ ھێنان ناچار دەکەین لە خاکی عێراق بکشێتەوە
تهمووز 30, 2021 13:34 Asia/Tehran
بزوتنەوەی کەتائیبی حیزبوڵڵا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک جەختی کرد کە لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی دەبێ لە عێراق بکشێنەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: ھەڵوێستی بنەمایی کەتائیب، لەمەڕ دژایەتی کردنی لێبڕاوانەی ھەر ھەرچەشنە زاڵ بوونێکی ھێزە ملھوڕەکان بە سەر مسۆگەرات و تواناییەکانی گەلی عێراق نەگۆڕەو بە نەگۆڕیش دەمێنێتەوە.
بە پێی ئەم بەیاننامەیە، گوشاروگرفتەکان چڕتریش ببنەوە، ھیچ بەربەستێک بۆ کەتائیب دروست ناکات.
لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە، خۆڕاگری بە ھەموو پێکھاتەکانیەوە ھەروا چقڵی چاوی دوژمنی ئەمریکییەو لەوپەڕی لەسەر ھەست بوون دایە ھەتا جارێکی تر بە شکست پێ ھێنان ناچار بە کشانەوەی بکەین.
کەتائیب وشداریشی دا کە ئەگەر تیرۆریستانی ئەمریکی لە عێراق نەکشێنەوە، خافڵگیرکردنی زیاتر تاقی دەکەنەوە.