ئاب 03, 2021 15:27 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق «وەرەقەی سپی» دێنێتەوە ئارا

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لەمەو بەدوا ڕێکارە کارگێڕییەکانی چاکسازیی ناو پلانی «وەرەقەی سپی» دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وای بڵاو کردووەتەوە کە، ڕۆژی دووشەممە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای چاکسازیی کرد و ڕایگەیاند: لەمەبەدوا رێکارە کارگێڕییەکانی چاکسازیی نێو «وەرەقەی سپی»  دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ناوبراو وتیشی: ئابوریی وڵات لە ئەنجامی گەندەڵییەکی زۆرەوە گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر نزم، بەڵام هیوای ئەوە دەکرێت کە عێراق بۆ دۆخی بەهێزی خۆی بگەڕێتەوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، «مستەفا کازمی» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، پلانەکانی «وەرقەی سپی» درێژخایەنە و بەخێرایی کۆتایی نایەت، چونکە زیانی ئابوریی عێراق زۆرە و مەحاڵە بتوانرێت لە ماوەیەکی کەمدا پلانی چاکسازی جێبەجێ بکرێت.

«کازمی» باسی لەوەش کردووە کە، پلانەکانی «وەرقەی سپی» دەبێتە هۆی بونیادنانەوەی ئابوریی عێراق و گەشەسەندنی بەردەوام لە وڵاتدا، چارەسەری درێژخایەن دابین دەکات بۆ قەیرانی دارایی.

ئەوەشی خستەڕوو، داهاتووی وڵاتەکەمان لەپێشی هەموو بەرژوەندییەکانمانەوەیە، ئێمەش کار بۆ ئەوە دەکەین بە کەمترین زیانەوە لە جێبەجێکردنی ئەم پلانە دەربچین.

سەرپەیڤ