سەرۆک کۆماری عێراق:کۆمه‌ڵکوژیی ئێزیدییه‌کان برینێکی قوڵ و سارێژنهبووه
«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە حەوتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕایگەیاند: کۆمه‌ڵکوژیی ئێزیدییه‌کان برینێکی قوڵ و سارێژنهبووه.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراقەوە، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە حەوتەمین ساڵیادی هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر شنگال و کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان لە لایەن ئەم تاقمە تیرۆریستەوە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: کۆمه‌ڵکوژیی ئێزیدییه‌کان برینێکی قوڵ و سارێژنهبووه و سزادانی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه و قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی کەس و کاری قوربانیان ئه‌رکی سەرشانمانە.
سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامەکەی دا ئاماژەی بەوەش کردووە: گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شه‌نگال و دیاری کردنی چاره‌نوسی زیاتر له ٢٧٠٠ بێسه‌روشوێنی ئێزیدی کاری هه‌ره له‌پێشمانه.
جێگای رئاماژەیە بەرەبه‌یانى ٣ی ئابی ٢٠١٤ تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر شنگال و لە ئەنجام دا سەدان ھەزار ئێزیدی بە ناچاری ماڵ و حاڵی خۆیانیان بەجێ ھێڵاو ھەزاران کەسیان لێ ڕفێندراو بێ سەرو شوێن کران. لە ئێستاش لە پاش تێپەڕینی حەوت ساڵ بە سەر ئەو کارەساتەدا ئاوارە ئێزیدیەکان ھێشتا نەیانتوانیوە بە تەواوی بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و ژیانی خۆیان و دۆخی ناوچەکەیان ھەروا بە شپرزەیی ماوەتەوە.