ئاب 03, 2021 22:15 Asia/Tehran
  • ھیواداری دەربڕینی «عەممار حەکیم» لەمەڕ چارەسەر کرانی گرفتە ناوچەیی و جیھانییەکان لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتیی «ڕەییسی»دا

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە پەیامێکدا دەست پێ بوونی سەردەمی سەرۆک کۆمارەتیی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»ی لە ئێراندا پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،  «سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە پەیامێکدا ھیواداری دەربڕی کە ئەم خولەی سەرۆک کۆمارەتیی ئێستای کۆماری ئیسلامیی ئێران  ببێتە سەردەمێکی تازە بۆ چارەسەریی گرفتەکانی ناوچەکەو جیھان.

«عەممار حەکیم» خولی سەرۆک کۆمارەتیی «ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»ی بە ھەلێکی تازە زانی بۆ ھێزمەند کرانی پەیوەندیی نێوان ھەردووک نەتەوە دراوسێکە لە بواری جۆربەجۆردا.

جێگای ئاماژەیە ڕۆژی سێ شەممە ڕێ و ڕەسمی تەنفیز کرانی حوکمی سەرۆک کۆمارەتیی خولی سیانزەھەم لە حسەینیەی ئیمام خومەینی(رە) بەپاکراو حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای تەنفیز کردنی دەنگی گەلی ئێران، «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»ی لە پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی ئێراندا جێگیر کرد.

سەرپەیڤ