ئاب 04, 2021 18:34 Asia/Tehran
  • سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردانی فەیلیی عێراق تەنفیزی سەرۆک کۆماری ئێرانی پیرۆز کرد

سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردانی فەیلیی عێراق لە پەیامێکدا تەنفیزی سەرۆک کۆمارەتیی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» لە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پیرۆز کردو بۆ سەرۆک کۆماری تازەی ئێرانیش ئاواتی سەرکەوتنی خواست.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «تاریق مەندەلاوی» سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردانی فەیلیی عێراق لە پەیامەکەی دا ھەڵبژاردنی ئەم دواییەی سەرۆک کۆمارەتیی ئێرانی بە ڕەوتێکی جەماوەری، تژی لە ئاکارو مەعنەوییەت و بەشداریی بەربڵاوی چینەکانی خەڵک» و بە ھەڵبژاردنێک زانی کە جیھان زوڵاڵی و کێبەرکێیەکی ئاشتیانەی دا تیادا بەدی کرد.

مەندەلاوی بە نوێنەرایەتی لە لایەن کوردانی فەیلیی عێراقەوە ئاواتی خواست کە خولی سەرۆک کۆمارەتییەکەی ھێژا «ڕەییسی» خولێک لە سەر بنەاغەی بەھاکانی شۆڕشی ئیسلامی و ھزری دامەزرێنەرەکەی ئیمام خومەینی(رە) بێت، ئەوەی کە مەشغەڵی پرشنگداری یزوتنەوەی ئیسلامیی لە ڕۆژھەڵاتی ناڤین دا ھەڵکرد.

ناوبراو بۆ سەرۆک کۆماری تازەی ئێران ئاواتی تەندروستی و سەرکەوتن و بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش گەشەو پێشکەوتنی خواست.

سەرپەیڤ