ئاب 04, 2021 22:25 Asia/Tehran
  • «سەیید عەممار حەکیم» ھێزەکانی ئەمریکی دەبێ عێراق چۆڵ کەن

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە دیدار لەگەڵ باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا، لە سەر ڕاپەڕێندرانی دەرەنجامەکانی وتووێژی ستراتژیی نێوان دوو وڵات پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەڕەی توییتێرەکەی دا باسی دیداری لەگەڵ «میتۆ تولێر» باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدای کردو نووسی: لە دیدارەکەدا لە سەر گرینگایەتیی پابەند بوون بە ڕاپەڕاندنی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە لە وتووێژی ئەم دواییەی نێوان عێراق و ئەمریکا بە شێوەیەکی ڕوون و زوڵاڵ پێی داگرتووە کە یەکێک لەوانە چوونە دەرەوەی لەشکریانی ئەمریکی لەخ عێراقە ھەتا کۆتایی ئەمساڵە زایینییە.

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق وتیشی: لە دیدارەکەدا دوایین ڕەوشتی سیاسیی عێراق و ناوچەکەش لێک دراوەتەوە.

سەرپەیڤ