ئاب 05, 2021 15:33 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: ئێران خوازیاری عێراقێکی ھێزمەندو دەستەڵاتدارە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق دا پێی داگرت: ئێران خوازیاری عێراقێکی ھێزمەندو دەستەڵاتدارە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێران» ئەمڕۆ پێنج شەممە لە دیدارڕی «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە لەم سەردەمەدا ئاستی پەیوەندییەکانی ھەردووک وڵات ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرزتر دەبێتەوە، وتیشی: ئێران وەک لە بۆچوونەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیش دا جەختی لە سەر دەکرێت، خوازیاری عێراقێکی ھێزمەندو دەستەڵاتدارە.

«ڕەییسی » وتیشی: ھیوادارین ھەڵبژاردنەکانی داھاتووش بەستێن بۆ وەدی ھاتنی خواستی جەماوەر لە ئاراستەی کەرامەت و دەستەڵاتی زیاتری گەلی خۆشەویستی عێراق خۆش کات.

سەرۆک کۆماری ئێران، ھەروەھا وتی: ئێران لە ئاراستەی پاراستنی سەروەریی خاک و ئاسایشت و سەقامی عێراق لە پێشکەش کردنی خوێنی خۆشەویست ترین ڕۆڵەکانیشی لەوانە شەھید «قاسم سولەیمانی» خەمساردی نەنواندووە.

«ڕەییسی» بە دەربڕینی ئەمەی کە ھیچ شوێن و ناوچەیەکی دیکەی زەوی شک نابەن کە وەکو ئەو ڕێگایانەی وا دەچنەوە سەر کەربەلا لە ڕێ و ڕەسمی ڕێپێوانی ئەربەعین، جێ نزرگەی ئاپۆڕەی زیارەتکاران و ئەویندارانی ڕێبازێکی باڵاو متفەڕک بێت، لە سەر پێویستیی دابین کرانی ئاسانکاری بۆ ھاتوچۆی زارەتکارانی پیرۆزگەکان و ڕێ و ڕەسمی ڕێپێوانی ئەربەعین جەختی کرد.

سەرۆک کۆماری عێراقیش لە دیدارەکەدا ڕایگەیاند: بارستایی زۆر ھەن بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندیی نێوان ھەردووک وڵات.

«بەرھەم ساڵح» وێڕای پێداگرتن لە سەرخوێندنەوەی دووبارە بۆ شێوازی دابین کردنی ئاسایشتی ناوچەکە وتیشی: جڵەوکێش کردنی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لە ئاراستەی چەسپێندرانی سەقام و ئاسایشتی گشتداگر بە بێ ئامادە بوونی ئێران و عێراقێکی سەربەخۆو ھێزمەند ڕێی تێ ناچێت.

«بەرھەم ساڵح» وێڕای ڕێزگرتن و ستایشی ھەوڵەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەڕ پاراستنی سەروەریی عێراق و خەباتی دژی تیرۆریزم جەختی کرد: ئەمە لە مێژوودا تۆمار کراوە کە ئێران یارویاوەری ڕۆژە سەختەکانی عێراقەو ئەمەش بەردەوام مەشغەڵی ڕێگای داھاتووی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک وڵاتە.

«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق بۆ بەشداری کردن لە ڕێ و ڕەسمی سوێند خواردنی «ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» ئەمڕۆ گەییشتە تاران پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران. 

 

سەرپەیڤ