ئاب 06, 2021 07:58 Asia/Tehran
  • ھێرشی تازەی سەر کاروانی پێداویستییەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە عێراق

سەرچاوە عێراقییەکان باسی کرانە ئامانجی کاروانێکی دیکەی سوپای تیرۆریستی ئەمریکایان کردووە لە عێراق دا.

کەناڵی «سابرین»ی عێراق شەوی ھەینی ڕایگەیاند: کاروانێکی پێداویستییەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە پارێزگای بابلی ناوەڕاستی عێراق کراوەتە ئامانج.

ھێشتا ھیچ ڕاپۆرتێک لە بارەی ڕادەی زیان و کوژراوو بریندارەکانی ئەم ھێرشە بڵاو نەبووەتەوە.

میدیاکانی عێراق ھاوکات باسی کرانە ئامانجی کاروانێکی سەربازیی لۆجیستیکیی دیکەی سوپای تیرۆریستیس ئەمریکایان کرد بوو لە «دیوانیە»ی عێراق.

کاروانی سەربازی و بنکەو مۆڵگەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ماوەی چەند کانگی ئەم دواییە گەلێک جار ھێرشیان کراوەتە سەر.

گەلێک لە خەڵک و کۆتلە عێراقیەکان خوازیاری کشانەوەی ھێزەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە عێراقن و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش گەڵاڵەیەکی لەمەڕ کشانەوەی ئەم ھێزانە پەسەند کردووە.

سەرپەیڤ