ئاب 06, 2021 13:07 Asia/Tehran
  • گیرانی سەرکردەیەکی داعش لە بەغدا

وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق باسی گیرانی سەرکردەیەکی دیاری تاقمی تیرۆریستیی داعشی کرد لە بەغدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی فۆڕان نیوز، «یەحیا ڕەسوڵ» وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق وتی: ھێزەکانی دەزگای دژەتیرۆری ئەم وڵاتە سەرکردەیەکی دیاری «ویلایەتی باکووری بەعدا» لە پێکھاتەی داعشیان قۆڵبەست کرد.

یەحیا ڕەسوڵ وتیشی: ئەم کەسە بەرپرسایەتیی جۆربەجۆر لەوانە چاودێری کردن بە سەر جێگۆڕکێی تیرۆریستانی خۆکوژو سەرکردایەتیی پۆستێکی ئاسایشتی لە پێکھاتەی داعشی لە ئەستۆ بووە.

وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق وتیشی: ئەم تیرۆریستە گیراوە لە لێپێچینەوەکاندا دانی ناوە بە حەشاردانی بارێکی تەقەمەنی لە ناوچەی «تارمیە»دا کە دواتر ئەو بارە دۆزرایەوەو دەستی گیرا بە سەردا.

شەوی ڕابردووش سوپای عێراق باسی گرتنی سەرکردەیەکی دیکەی داعشی کرد لە پارێزگای دیالەی ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە.

سەرپەیڤ