ره‌وتی سه‌در: بڕیاری کشانه‌وه له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بڕیارێکی کۆتاییه
راوێژکارێکی موقته‌دا سەدر ڕایدەگەیەنێت: له بڕیاریکشانه‌وه‌یان له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته پاشگه‌ز نابنه‌وه، ده‌شڵێت: هیچ ئه‌ندامێکیان بۆی نییه بانگه‌شه بکات یا خود پشتگیری له هیچ کاندیدێک بکات.
حەسەن عەزاری، ڕاوێژکاری موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی سەدر، بەیاننامەیەکی لەبارەی بەشدارییان لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکە، بڵاو کردەوە، که تیایدا هاتووه، بڕیاری کشانەوەی ڕەوتەکە لە هەڵبژاردن، بڕیارێکی کۆتایی و بەهیچ شێوەیەک پەشیمانبوونەوە و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی بۆ نییە.
راشیگه‌یاندووه، هیچ ئەندام و لایەنگرێکی ڕەوتی سەدر، بۆی نییە بانگەشە، یان پشتگیریی هیچ کاندیدێک بکات بۆ هەڵبژاردنەکەی 10ی تشرینی یەکەم.
مانگی رابردوو موقته‌دا سه‌در کشانه‌وه‌ی ره‌وته‌که‌ی له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته راگه‌یاندبوو، به‌ڵام هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن باسیان له‌وه‌کردبوو، ئه‌و بڕیاره کۆتایی نییه و ئه‌گه‌ری هه‌یه گۆڕانکاری به‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سه‌دردا بێت.