ئاب 08, 2021 07:38 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە لایەنە نەیارەکان کرد کە بەشداریی لێژنەی وتووێژەکان بکەن

سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشنیاری پێکھاتنی لێزنەی وتووێژ لەگەڵ لایەنەکانی بایکۆتکەری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی ھێناوەتە ئاراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ھەواڵدەریی عێراق سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە وای بڵاو کردەوە کە، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەم پێشنیارەی لە دانیشتنەکەی دوێنێ شەممە لەگەڵ کۆتلە سیاسییەکاندا ھێنایە ئاراوە.

نووسینگەی میدیایی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە، ئەم دانیشتنە بە پاڵپشتیی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیران و بە ئامادە بوونی «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمان و «فائیق زەیدان» سەرۆکی ئەنجومنی دادەڤانی و لێژنەی ھەڵبژلاردن و نوێنەرایەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە عێراق بەرپا کرا.

بە پێی بەیاننامەی نووسینگەی میدیایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لێژنەی ھەڵبژاردن ڕوونکردنەوەیەکی تێروتەسەلی سەبارەت بە ئامادەیی ھونەری و تەکنیکی و توانایی لە ئاراستەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆی دا کە دەھەمی ئۆکتۆبەری داھاتووە ، ئاراستە کردووە.

«کارمی» لە دانیشتنەکەدا جەختی کرد کە دەوڵەت پابەندی ئەوبەروارە دیاری کراوەیە کە بۆ پەرپاکرانی ھەڵبژاردن و تواناییەکانی بۆ پێکھێنانی کەشێکی گونجاو لە ئاراستەی بەرپاکردنی شکۆمەندی ھەڵبژاردن لەبەرچاوی گرتووە.

سەرپەیڤ