ئاب 08, 2021 14:14 Asia/Tehran
  • کرانە ئامانجی کاروانێکی پشتیوانیی سوپای ئەمریکا لە ناسریەی عێراق

سەرچاوە ھەواڵییەکان باسی کرانە ئامانجی کاروانێکی پشتیوانی و پێداویستییەکانی ئەمریکایان کردووە لە باشووری عێراق دا.

بە پێی ڕاپۆرتی سابرین نیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە کاروانێکی پشتیوانیی سوپای ئەمریکا لە ناسریەی ھەڵکەوتوو لە باشووری عێراق کرایە ئامانج.

باری پێداویستییەکانی ھێزەکانی ئەمریکی و ھەروەھا چەک و چۆڵی سوک لە ڕێگای گەڵابەکان و بە ھۆی کۆمپانیا عێراقییەکانەوە لە بوارگەی سنووریی «جەریشان» لەگەڵ کوێت ئاودیوی عێراق دەکرێت، بوارگەیەک کە دەوڵەتی عێراق ھیچ کۆنترۆڵێکی بە سەرەوە نییە.

زۆرێک لە خەڵک و کۆتلەسیاسییەکانی عێراق خوازیاری کشانەوەی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی لە عێراقن و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش گەڵاڵەیەکی سەبارەت بە چوونە دەرەوەی ئەم ھێزانە پەسەند کردووە.

سەرپەیڤ