ئاب 10, 2021 06:53 Asia/Tehran
  • ھەگەری بەشداریی «مەکرۆن» لە کۆبوونەوەی ناوچەیی بەغدا

نووسینگەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق باسی نیازی سەرۆک کۆماری فەرەنسایان کرد بۆ بەشداری کردن لەو کۆبوونەوە ناوچەییەی کە بڕیارە بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە سەرکردەکانی ناوچەکە لە «بەغدا» بەرپا بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، نووسینگەی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: «ئێمانۆئێل مەکرۆن» لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «کازمی» ڕایگەیاندووە کە بە نیازە بۆ بەشداری کردن لەو دانیشتنەدا سەردانی عێراق بکات.

ئەگەر بێتو ئەم سەردانە بکرێت ئەوە بۆ دووھەمین جارە کە «مەکرۆن» لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک سەردانی عێراق دەکات.

نووسینگەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیاو«مەلیک سەلمان» پاشای عەرەبستان و «عەبدوڵڵای دووھەم» پاشای ئۆردۆنیش بانگێشتنی دانیشتنەکە کراون.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرچاوە عێراقییەکان لەم ماوەیەدا ئەوەشیان ڕاگەیاندووە کە«فۆئاد حسەین» ی وەزیری دەرەوەی عێراق لە چەند ڕۆژی داھاتوودا وێڕای سەردان کردنی تاران بە نیازە بە شێوەیەکی فەرمی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەشداری لە دانیشتنەکەی بەغدا بانگێشتن بکات.

سەرپەیڤ