ئاب 10, 2021 14:57 Asia/Tehran
  • «فۆئاد حسەین» گەییشتە تاران

وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق بۆ دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی و ھاوتا ئێرانییەکەی گەییشتە تاران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە گەییشتە تاران و بڕیار وایە لە ڕەوتی ئەم سەردانەی دا لەگەڵ  کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی ئێران لەوانە «موحەممەد جەوادی زەریف» ھاوتای ئێرانیی خۆی دیدارو وتووێژ بکات.

بە پێی ھێندێک بۆچوون پێش بینیی دەکرێت کە وەزیری دەرەوەی عێراق لە ڕەوتی سەردانەکەی دا بانگێشتن نامەی کاربەدەستانی باڵای وڵاتەکەی بۆ بەشداریی ئێران لە دانیشتنی نێونەتەوەیی بەغدا ڕادەستی سەرۆک کۆماری ئێران بکات.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بڕێک لە میدیا عەرەبیەکان ڕایانگەیاند مە بڕیار وایە عێراق سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەشداری کردن لە دانیشتنی نێونەتەوەیی بەغدا بانگێشتن بکات.

عێراق بڕیارە دانیشتنێکی نێونەتەوەیی بە بەشداریی بڕێک لە وڵاتانی ناوچەیی و ڕۆژئاوا لە کۆتایی ئەم مانگە زاینیە بەرپا بکات.

«فۆئاد حسەین» سبەینێ چوارشەممەش بڕیارە بە مەبەستی ڕاوێژ بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و پاکستان و بابەتگەلی گرینگی ناوچەیی و نێونەتەوەیی لەوانە جیھانی ئیسلام گەشتێکی دوو ڕۆژەی فەرمیی بۆ شاری ئیسلام ئابادی پێتەختی پاکستان ھەبێت.

سەرپەیڤ