ئاب 11, 2021 22:24 Asia/Tehran
  • کوژرانی ٥ ئەندامی ئاسایشتی عێراق لە سەلاحەددین

سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق ڕایانگەیاند کە پێنج ئەندامی ھێزەکانی پۆلیس و لەشکریانی ئەم وڵاتە لە پارێزگای سەلاحەددین ھەڵکەوتوو لە باکووری بەغدا کوژراون.

بە ڕاپۆرتی ماڵپەڕی سومریەنیوز، ئەم ھێزانە لە ناوچەی «بیجی»ی پارێزگای سەلاحەددین کوژراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سێ کەس لە کوژراوان سەر بە سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی سەلاحەددین و دوو کەسی دیکەشیان لە ھێزەکانی پۆلیسی وزەن کە لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکە ھاوبەشەکانیان لە ناوچەی ٦٠٠ی شارستانی «بیجی کوژراون.

ئەم کەسانە لە کاتی تەقاندنەوەی ھەمارێکی تەقەمەنی کوژراون.

سەرپەیڤ