باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا: بەھیوام لایەنەکانی نزیک لە خۆڕاگری لە ھەڵبژاردنی عێراق دا سەر نەکەون
باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا بە دەریڕینی ئەمەی کە ھیچ ھێزێکی جەنگاوری ئەمریکی ھەتا کۆتایی ئەمساڵ لە عێراق دا نامێننەوە، ھیواداری دەربڕی کە ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق ببێتە ھۆی لاواز بوونی جێ و شوێنی تاقمە خۆڕاگرەکان.
«مەتیۆ تولێر» باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ «کوردستان ٢٤» بە دەربڕینی ئەمەی کە لە ماوەی چەند ڕۆژی داھاتوو ھێزێکی زیاتری ئەمریکی لە عێراق دەکشێنەوە، وتی: ھیەتا کۆتایی ئەمساڵە زایینیە، ھیچ ھێزێکی جەنگاوەری ئەمریکی لە خاکی عێراق دا نامێننەوەو ئامادە بوونی ئەمریکا لە بەرواری ٣١ی دیسامبەر بە ئامادە بوونی موستەشاران و ھێزەکانی ڕاھێنەر بەرتەسک دەبێتەوە.
«تولێر» ئامادە بوونی «پەکەکە»شی بە ھەڕەشەیەکی بەبڕشتانە بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان زانی و وتیشی: ئەم تاقمەی کە ئەمریکا ناوی خستوونەتە نێو پێڕستی تاقمە تیرۆریستەکانەوە، بە ھاریکاریی ھێندێک لە تاقمە چەکدارەکانی عێراق ڕێگرن لە بەردەم ڕاپەڕێندرانی یاساو جێبەجێکرانی ڕێککەوتنەکان لە ھێندێک لە ناوچەکانی عێراق بە تایبەت شنگال.
«تولێر» لە بارەی بەردەوامیی ھێزشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراقیش نیگەرانیی دەربڕی و بە ھۆکاری لاواز بوونی سەروەریی عێراقس زانی.
باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا لە بارەی نیگەرانیی دووپات بونەوەی سیناریۆی ئەفغانستان لە عێراقیس وتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئاگای لە گرینگایەتیی عێراقەو ئەمریکا قەت نایەوێت عێراق ببێتە مەکۆیەک بۆ ھەڕەشە کران لە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە.
ناوبراو لە بارەی ڕەوشتی لەشکریانی ئەمریکی لە بنکەی سەربازیی «حەریر»ی ھەولێریش وتی: ژمارەی ھێزەکانی ئەمریکی لەم بنکەیە کەمەو کاریان داکۆکی لە ھێزی پێشمەرگەو ھێزەکانی عێراقە لە دژی داعش و بڕیاردان لە بارەی گوێزرانەوە یان جێگۆڕکی پێکرانیان لە ئەستۆی بنکەی ناوەندیی ئۆپراسیۆنی ئەمریکایە.
«تولێر» وێڕای ئاماژە کردن بە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە ڕادەزربڕینێکی دەستوەردەرانە ڕایگەیاند: بە ھیواین لە ھەڵبژاردنەکانی بەردەم عێراق ھاوکێشە سیاسیەکەی بگۆڕردێت و لایەنەکانی سەربە تاقمە چەکدارەکان لاواز ببن.