ئاب 12, 2021 09:14 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەو دەست گرتن بە سەر ھەمارێکی چەک و چۆڵ و تەقەمەنیی داعش لە ڕۆژھەڵاتی سامەڕەی عێراق

ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق ھەمارێکی چەک و تەقەمەنیی بەرماوەی تاقمی تیرۆریستیی داعشیان لە ڕۆژھەڵاتی شاری «سامەڕە» دۆزییەوەو دەستیان گرت بە سەری دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی مەوازین نیوز، ناوەندی سەرکردایەتیی «حەشدی شەعبی»ی عێراق لە سامەڕە، ڕ ایگەیاند: ئەم ھەمارەی چەک و تەقەمەنی ھی بەرماوەکانی داعشە کە لە ناوچەی «بناتولحەسەن» لە ڕۆژھەڵاتی سامەڕە لە پارێزگای «سەلاحەددین» دۆزراوەتەوەو ڕەستی گیراوە بەسەردا.

بە پێی ئەم ڕ اپۆرتە، تیپی ٣١٥ی حەشدی شەعبی دوای دەستخستنی زانیاریی پێویست سەبارەت بە بوونی ئەم ھەمارە، ڕادەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنیی لەم ناوچەیە دۆزییەوە کە تیرۆریستانی داعش دژی شارومەندان و ھێزەکانی ئاسایشت بەکاریان دەھێنا.

حەشدی شەعبی لەم بەیاننامەیەدا جەختی لە بەردەوامیی پەیجۆرکردنی بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستب داعش و دابین کردنی ئاسایشتی ناوچە جۆربەجۆرەکان کردووەتەوە.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.   

ھێزەکانی ئاسایشتی و حەشدی شەعبیی عێراق بۆ پاراستنی ئاسایشتی وڵات بە شێوەیەکی بەربڵاو خەریکی ڕاپەڕاندنی گەڵاڵە ئاسایشتییەکانی خۆیانن.

سەرپەیڤ