ئاب 13, 2021 09:25 Asia/Tehran
  • دەست پێکرانی ھەڵمەتی دابین کردنی ئاسایشتی تازیەدارانی حسەینی لە عێراق

«حەشدی شەعبی» باسی دەستپێکی ھەڵمەتی ھاوبەشی ئەم تاقمەو سوپای عێراق سەبارەت بە پشکنین و دابین کردنی ئاسایشتی باکووری ناوچەی «جەلەولا»ی کرد.

تالیب موسەوی، فەرماندەری ئۆپزاسیۆنی دیالە لە حەشدی شەعبی دا، بە ڕاگەیاندنی ئەم ھەواڵە، وتیشی: ھێزەکانی حەشدو سوپا لە بەیانیی ڕۆژی دووشەممەوە ھەڵمەتی پشکنین و دابین کردنی ئاسایشتیان لە دوو دەڤەرەوە دەست پێ کردووە.

بە قسەی موسەوی ئامانج لەم ھەڵمەتە، دابین کردنی ئاسایشتی تازیەدارانی ئیمامی حسەین(ع) لە ناوچەی خانەقین و ناوچەکانی گردوپەڕو پێشگرتن بە چالاکیی تیرۆریستانە.

لە گۆڕانکارییەکی دیکەدا، وەزارەتی کارەبای عێراق باسی زەبر کەوتن لە حەوت تاوەری کارەبا لە کەرکوکی کردووە لە بەر تەقینەوەی چەند بۆمبایەک.

سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق بە گێڕانەوە لە وەزارەتی کاربەبا ڕایانگەیاندووە حەوت تاوەری کارەبا لە پارێزگای کەرکوک لە ئەنجامی تەقینەوەی چەند بۆمبا زەبریان وێکەوتووە.

وەزارەتی کارەبای عێراق بە دەرکردنی بەیاننامە جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئامانجی ھێرشی تێکدەرانە زەبر وەشاندن لە تۆڕی دابەشینی کارەبای ئەم وڵاتەیە.

سەرپەیڤ