ئاب 17, 2021 03:40 Asia/Tehran
  • فەرماندەری ھێزەکانی پاراستنی شنکال لە ھێرشی تورکیادا کوژرا

تورکیا وێڕای ھێرش کردنە سەر ھێندێک ئامانج لە پارێزگای نەینەوای عێراق سێ کەس لەوانە «سەعید حەسەن سەعید» فەرماندەری ھێزەکانی پاراستنی شنکال سەربە تیپی ٨٠ی حەشدی شەعبیی لەگەڵ ھاوڕێکانی کوشت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرچاوە خۆجێییەکانی ناوچەی شنگال باسی ئەوەیان کردووە کە، لە ئەنجامی ھێرشی ڕۆژی دووشەممەی تورکیا بە ھۆی خۆفڕەوە بۆ سەر بازاڕی کۆنی ئەم شارە، «سەعید حەسەن» فەرماندەری ھێزەکانی پاراستنی شنگال و پاسەوانەکانی لە تێکشکانی دوو ترۆمبیل کوژران.

ئەم ھێرشە چەندکاژێرێک دوای ئەوە ئەنجامی گرت کە وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا باسی کوژرانی ٣ سەربازی سوپای ئەم وڵاتەی کرد لە تەقینەوەیەکی باکوری عێراق.

ئەم وەزارەتخانەیەی تورکیا وتووشیەتی: پەکەیجێکی تەقینەوە کە بە ھۆی تیرۆریستانەوە لە ناوچەکە دانرا بوو، تەقییەوە لە ئەنجام دا سێ سەربازی تورک کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون کە بۆ چارەسەری گوێرانەوە بۆ نەخۆشخانە.

سەرپەیڤ