ئاب 17, 2021 09:17 Asia/Tehran
  • کازمی: تێکھەڵچوون لەگەڵ گەندەڵی لە تێکھەڵچوون لەگەڵ داعش گەورەترە

سەرۆک وەزیرانی عێراق تێکھەڵچوون لەگەڵ گەندەڵیی لە وڵاتەکەی دا بە درێژخایەن ترو گەورەتر لە نێکھەڵچوون لەگەڵ داعش زانی و داوی لە ھەمووان کرد کە بۆ وەھا تێکھەڵچوونێک پێکەوە یەکانگیر بن.

بە پێی ڕاپۆرتی قودسی عەرەبی، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی کابینەی ئەم وڵاتە کە لە پارێزگای نەینەوا بەرپا کرا، وێڕای ئاماژەکردن بە مێژینەی ئەم پارێزگایەو خۆبەختکاریی دانیشتووانەکەی لە خەباتی دژی تاقمی تیرۆریستی داعش وتی: نەینەوا ھێشتاش بەرەوڕووی ھێندێک گرفتی خزمەتگوزاری و بنیاتنانەوەیە، گەندەڵی و بەرڕێوەبەرایەتییەکی فەشەل لەو ھۆکارانی کەوتنی ئەم پارێزگایە بە ھۆی داعشەوە بوو.

کازمی وتیشی: تێکھەڵچوون لەگەڵ گەندەڵی درێژخایەنەو لەوانەشە گەورەتر لە تێکھەڵچوون لەگەڵ داعش بێت و ھەر بۆیە پێویستی بە یەگرتوویی و. یەکانگیر بوونی ئێمەیە.

کازمی باسی پێکھاتنی لێژنەیەکی تایبەتیشی کرد بۆ بنیاتنانەوەی موسڵ و ڕاگەییشتن بە گرفتەکانی ئەم پارێزگایەو وتی: جیا پێکھاتنی ئەم لێژنەیە، ھێندێک پرۆژەی ستراتژی و گرینگ لەوانە فڕگەی موسڵ و وێستگەی شەمەندەفەریش لەم پارێزگایەدا دەستی پێکراوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە تەواوی وەزیرەکان کرد کە بۆ ئداگادار بوون لە بارەی گرفتەکانی پارێزگای نەینەواو دیاری کردنی ڕێگاچارەی ئەرێنی و خێرا بەردەوام سەردانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی نەینەوا بکەن و ھەموو مسۆگەراتێک بخەنە بەردەستی لێژنەی بنیاتنەوەی موسڵ ھەتا ئەم لێژنەیە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکەی دا سەرکەوتوو بێت.

سەرپەیڤ