ئاب 17, 2021 21:59 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ھێرشی نایاسایی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق

درێژەی ھێرشە نایاساییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکووری خاکی عێراق، کوژرانی دوو ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، بەیانیی ڕۆژی سێ شەممە لە ھێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر باکوری عێراق، ھەشت ئەندامی پەکەکە کوژران کە بەمجۆرە ژمارەی کوزراوانی ئەم پارتە گەییشتووەتە ١٠ کەس.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە بڕێک لە سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان لەوانە کەناڵی ھەواڵیی «ڕووسیا ئەلیەوم»، دوای نیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە ڕایانگەیاند: غڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیا ناوچەگەلێکی شارستانی شنگا ھەڵکەوتوو لە پارێزگای سەلاحەددینیان بوردومان کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە ئەنجامی ئەم بوردومانە، کۆمەڵێک لە خەڵکی سڤیلی عێراقی کوژراون و یاخود بریندار بوونە.

ھێرشە نایاساییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر مەتەرێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باکووری عێراق لە کاتێکدا بەردەوامە کە بەغدا گەلێک جار ئەم ھێرشانەی ئیدانە کردووەو بە پێشێلکرانی سەروەریی دەستەڵات و خاکی عێراقی زایوە.

سەرپەیڤ