جەختی نوێنەری ڕەوتی سەدری عێراق لە سەر کشانەوەی ئەم ڕەوتە لە ھەڵبژاردنی عێراق
نوێنەری ھاوپەیمانیی «سائیرون» سەربە ڕەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراق لە بڕیاری ئەم ڕەوتە بۆ وازھێنان لە بەشداری کردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمان داکۆکی کردو باسی ھەگەری دواکەوتنی ھەڵبژاردنی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی بەغدا ئەلیەوم، «بەدر زیادی» نوێنەری ھاوپەیمانیی «سائیرون» سەربە ڕەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراق وێڕای ئاماژە کردن دیاری کرانی کاتی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە لایەن کۆمەیساریای باڵای ھەڵبژاردنی ئەم وڵاتەوە وتی: بە سەرنجدانی ڕەوشتی ئێستا لەوە ناچێ ھەڵبژاردن لە کاتی خۆی دا بەڕێوە بچێت.
پێشتریش ھاوپەیمانیی«نیشتیمانی» کە ئەیاد عەلاوی سەرۆکایەتیی دەکات کشانەوەی خۆی لە بەشداری کردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان ڕاگەیاند بوو.
ماوەیەک لەمەوپێش دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاند: ھەڵبژاردنی پەرلەمان لە بەرواری ٦ی ژوئەن بەرپا دەکرێت و دواتر کاربەدەستانی عێراقی دەھەمی ئۆکتۆبەریان وەک وادەی بەڕێوە چوونی ھەڵبژاردن دیاری کرد.