ئاب 20, 2021 12:39 Asia/Tehran
  • حەکیم: کردارە تیرۆریستییەکەی پاکستانی ئیدانە کراوە

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق وێڕای ئیدانەکردنی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییەی پاکستان، وتی: کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە بەرامبەر ئەم جۆرە کردەوە تیرۆریستیانە با بێ دەنگەی لێ نەکات.

بە پێی اپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ئەمڕۆ ھەینی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەو ھێرشە تیرۆریستییەی کە لە ئیالەتی«پەنجاب»ی پاکستان ئەنجامی گرت، وتی: ھەواڵی شەھید و بریندار بوونی دەیان کەس لە شوێنکەوتووانی قوتابخانەی ئالوبەیتی پێغەمبەر(ع) لە تەقینەوەی تیرۆریستی لە کاتی بە جێ ھێنانی ڕێ و ڕەسمی تازیەدری بۆ ئیمامی حسەین(ع) لە ئیالەتی پەنجابی پاکستان بووە ھۆی خەم و پەژارەیەکی زۆر.

«سەیید عەممار حەکیم» وتیشی: ئەم ڕووداوە بە توندی ئیدانە دەکەم و داوای کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەم کە لە ھەمبەر ھێرشی تیرۆریستیی بەردەوام دژی شوێنکەوتووانی قوتابخانەی ئالوبەیتی پێغەمبەر(ع) لە پاکستان بێ دەنگەی لێ نەکەن.

لەم دواییەدا دوابەدوای تەقینەوە لە موکبێکی حسەینی(ع) لە پاکستان ٥ کەس شەھیدو زیاتر لە ٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرپەیڤ