ئاب 24, 2021 07:21 Asia/Tehran
  • پوچەڵ کرانەوەی ئۆپراسیۆنێکی تیرۆریستی لە «خانەقین» دا

ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق باسی پوچەڵ کردنەوەی ئۆپراسیۆنێکی تیرۆریستیی کردووە لە شاری «خانەقین» لە پارێزگای «دیالە»ی ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، «حەشدی شەعبی» ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: ھێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیە توانیویانە ئەو موشەکانەی کە بە مەبەستی ھاویشتن و کردنە ئامانجی شارومەندان و خەڵکی سڤیل لە ناوچەی «شێخ باوە»ی شاری خانەقین ئامادە کرابوون،  پوچەڵ کەنەوە.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا.  دوابەدوای ئەوەش عێراق داوای لە ئێران کرد ھەتا بەغدا لە خەباتی دژی تیرۆریستان یارمەتی بدات. ھێزەکانی عێراق بە یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ١٧ی نوامبەری ٢٠١٧ توانییان شاری ڕاوە لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق وەک دوایین بنکەی داعش لە عێراق ڕزگار بکەن .بە ئازاد کرانی ئەم شارەش  لە کردەوەدا کاری داعش لە عێراق دا کۆتایی پێ هات .

 

سەرپەیڤ